هانزی فلیك شەڕی بنبڕکردنی دیاردەیەکی بارسێلۆنا دەکات

هانزی فلیک، راهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی دیاردەیەکی یانەکەی دەبێتەوە و شەڕی بنبڕکردنی دەکات.
وەرزی رابردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەدەست دزەپێکردنی هەواڵی ژووری جلیگۆڕینی یاریزانانی یانەکەیەوە دەیناڵاند و هانزی فلیك بڕیاری داوە ئەو دیاردەیە نەهێڵێت.
بەپێی هەواڵێکی "سپۆرت"ی ئیسپانی، راهێنەرە ئەڵمانیاکە لە پاراستنی نهێنییەکانی ژووری جلگۆڕین بەناوبانگە و بەرەنگاریی هەموو جۆرە دزەپێکردنێك لەبارەی دۆخی یانەکە و نهێنییەکانی دەبێتەوە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، فلیك هەمووانی ئاگادرکردووەتەوە، کە نابێت هیچ زانیارییەک لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانان بچێتە دەرەوە، بۆئەوەی کاریگەری لەسەر پلانەکانی نەبێت.
سپۆرت نووسیویەتی: کەسایەتی فلیك بەوە ناسراوە، کە دەبێتە مانشێتی رۆژنامەکان و لەگەڵ راگەیاندنەکان بە ساردی دەدوێت.
هانزی فلیك تەمەنی 59 ساڵە و پێشتر راهێنەری یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە و ئێستا راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییە.