یواڤ گالانت: شادەماری نێوان غەززە و میسرمان پچڕاندووە

یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، شادەماری نێوان غەززە و میسریان بچڕاندووە، بەمەش خەریکە حەماس پەک دەخەن.

یواڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کار لەسەر دروستکردنی حکوومەتی جێگرەوەی حەماس دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لەدوای شەڕ.

یواڤ گالانت دەڵێت، "ئۆپراسیۆنەکانمان لەسەر زەوی و ژێر زەوی لە ڕەفەح بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەوە بینیوە، هێزەکانمان بەوپەڕی متمانەوە شەڕ دەکەن. توانیومانە شادەماری نێوان غەززە و میسر لەناو ببەین. ئێمە حەماس دەخنێکێنین، بەشێوەیەک لەناویان دەبەین جارێکی دیکە نەتوانن خۆیان ڕێکبخەنەوە".

لەلایەکی دیکەوە کار لەسەر دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ حەماس دەکەین لە دوای شەڕ، ئەو شوێنانەی ئێمە کۆنترۆڵیان دەکەین حەماسی لێ دەردەکەین و حکوومەتی نوێی تێدا دادەمەزرێنین، حکوومەتێک کە دژە حەماس بێت.

7ـی ئایاری ڕابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دەروازەی سنووری ڕەفەح و بە تەواوی کۆنترۆڵی دەروازەکەی کرد، حکوومەتی میسریش وەک هەڵوێست وەرگرتن تەواوی جووڵەکانی لە دەروازەکە ڕاگرت و دەرگای داخست.

Fly Erbil Advertisment