كه‌ریم سلێمان: سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ لالش له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه گرنگ بوو

بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ لالش له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه بۆ ئێزدییه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه گرنگه؛ ده‌شڵێت، میری ئێزدییان سێ بابه‌ت و ته‌وه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیراندا باس كردووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 3ـی حوزه‌یرانی 2024) كه‌ریم سلێمان، بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، میری ئێزدیان و جڤاتی ڕۆحانی له په‌رستگه‌ی لالش پێشوازییان له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد و سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لالش زۆر گرنگ بوو.
كه‌ریم سلێمان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ لالش له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه بۆ ئێزدییه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه گرنگ و جێی بایه‌خه.
كه‌ریم سلێمان گوتیشی، میری ئێزدییان سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی تاوتوێ كردووه، كه یه‌كه‌م په‌یوه‌ست بوو به چاره‌نووسی خه‌ڵكی شنگال له كه‌مپه‌كاندا. دووه‌میش تایبه‌ت بوو به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی لالش، كه ئێزدییه‌كان مه‌به‌ستیانه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه بێت. هه‌روه‌ها سێیه‌میش په‌یوه‌ست بوو به یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعش كه پێ ده‌نێته ساڵی ده‌یه‌م.
ڕۆژی دووشەممە (3ـی حوزەیرانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردان و چالاکییەکانی لە سنووری پارێزگای دهۆک، سەردانی پەرستگای لالشی لە شێخان کرد.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەی لالش و ڕایگەیاند: هیوادارم بتوانین زیاتر خزمەتی خوشک و برایانی ئێزدی بکەین و دووپاتی کردەوە کە ئێزدییەکان خوشک و برای ئێمەن و کوردی ڕەسەنن.
هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی: جێگەی شانازییە و خۆشحاڵین کە دەرفەت هەبوو لە نزیکەوەی پەرستگای لالش بەسەر بکەینەوە و میری ئێزدییان و ئەنجوومەنی رۆحانی ببینین و جەختی کردەوە کە ئێزدی یەکێکە لە ئایینە ڕەسەنەکانی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: دەبێت کارێک بکەین، ئەو ئێزدییانەی لە شنگال ئاوارە بوون، هەرچەندە ئێستاش لە وڵات و لە نێو خوشک و برای خۆیاندان، بە سەربڵندی و کەڕامەتەوە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و دەسەڵات و ئاسایشی ناوچەکەیان لە دەستی خۆیان بێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کردەوە لەسەر ئەو غەدرەی لێیان کرا و لە جارێکی دیکەش، کەس بیر لەوە نەکاتەوە دەستدرێژی یان زۆرداری لەدژی ئێزدییەکان بکات.