مارێسکا بووە راهێنەری یانەی چێڵسی
ئێنزۆ مارێسکا راهێنەری ئیتاڵی یانەی لێستەر سیتی ئینگڵاند، بە شێوەیەکی فەرمی لە شوێنی ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ وەکو راهێنەری یانەی چێلسی دەست نیشانکرا.
ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی ئینگڵاند بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئێنزۆ مارێسکا راهێنەری پێشووی یانەی لێستەر سیتی گەیشتنە رێککەوتن و ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە، بۆ ماوەی 5 ساڵ واتە تاوەکو ساڵی 2029 راهێنەرایەتی یانەکەیان دەکات. هەروەها مەرجێک لە گرێبەستەکەی ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە هەیە، کە دەتوانێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، واتە تاوەکو ساڵی 2030 درێژ بکرێتەوە.
مارێسکا پێشتر لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی، یاریدەدەری پێپ گواردیۆلا بوو و وەرزی رابردووش، ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی لێستەر سیتی گرتە ئەستۆ و توانی ئەو یانەیە، لە خولی پلە یەکی ئینگڵاند، بگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ.
سەرچاوەکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، بەرپرسانی بلوز لە پێناو هەڵوەشاندەنەوەی گرێبەستی مارێسکا و ستافەکەی، نزکەی 10 ملیۆن پاوەندییان پێشکەش بە لێستەر سیتی کردووە.