هانزی فلیک داوای مانەوەی یاریزانێکی بارسێلۆنا دەکات
هانزی فلیک راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، دەستبەرداری جواو فێلیکس هێرشبەری پۆرتوگاڵی کاتی یانەکەیان نەبن.
جواو فێلیکس هێرشبەری پۆرتوگاڵی وەرزی رابردوو، بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز، لە ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، ئەم هاوینەش دەبێت بگەڕێتەوە یانەکەی ئەویش بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی. بەڵام رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، هانزی فلیک راهێنەری نوێی بارسا، داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، پێویستی بەو یاریزانە هەیە و داواشی کردووە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر ئەم بابەتە گەیشتوونەتە رێککەتن، بۆیە جواو فێلیکس وەرزی داهاتووش، بە شێوەی خواستن لەگەڵ یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بەردەوام دەبێت.
فێلیکس سەرەڕای ئەوەی لەلایەن چاڤی راهێنەری بارسا وەکو یاریزانی یەدەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرا، بەڵام بەردەوام ئارەزووی مانەوەی لەگەڵ یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیای راگەیاندووە.