له شاری وان هێرشكرایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس
K24 - هه‌ولێر:
له هێرشێكدا بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاری وانی باكووری كوردستان، هاووڵاتییه‌ك و دوو پۆلیس برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، هێرشه‌كه له رێگه‌ی هاوه‌نه‌وه ئه‌نجامدراوه و تا ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌دا رانه‌گه‌یاندووه.
ئێستاش تیمه‌كانی فریاگوزاری و هێزێكی تایبه‌ت گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه.