86 هەزار عێراقی مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان لە تورکیا وەرگرتووە
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا، تا 23ی ئایاری 2024، بە گشتی یەک ملیۆن و 125 هەزار و 61 کەسی بیانی بە مۆڵەتی مانەوە لە تورکیا دەژین، لەم ڕێژەیەش بەشێکی بەرچاوی هاووڵاتییانی عێراقن.
بە گوێرەی دوایین ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی مۆڵەتی نێشتەجێبوونیان لە وڵاتە وەرگرتووە گەیشتووەتە 86 هەزار کەس.
حەسەن سدیق، خەڵکی تەلعفەرە و ماوەی 9 ساڵە لە تورکیا ماوەتەوە ئەو بۆ نوێیکردنەوی نشینگەکەی ساڵانە سەردانی ئەم شوێنە دەکات. دەڵێت، "ساڵی 2015 بە هۆی شەڕی داعشەوە هاتمە ئەنقەرە و نیشتەجێبوون (ئیقامە)ـم وەرگرتووە، دواتر دەستم بە کار کرد و ماوەی 9 ساڵە لێرەم و دڵخۆشم. عێراقیش باش بوو بۆ من، بەڵام لێرە ڕاهاتووم لە بەر ئەوەی کارەکەم لێرەیە".
هاوولاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەل هاووڵاتییانی تورکمانستان و ئێران و رووسەکان لە ڕیزبەندی سێەمی ئەو وەڵاتانەن کە ڕوویان لە تورکیا کردووە. بە گشتی یەک ملیۆن و 125 هەزار و 61 کەسی بیانی بە مۆڵەتی مانەوە لە تورکیا دەژین هەر چەندە مەرجەکانی مانەوە لە تورکیا قورسە، بەڵام دیسان کەسانێک هەن کە بەشیوازی جۆراۆجۆر هەوڵی وەرگرتنی مافی نیشتەجێبوون لە تورکیا دەدەن.
کێشە سیاسیی و ئابوورییەکان و بێکاری و سەقامگیری هۆکاری سەرەکین بۆ کۆچکردنی خەڵک لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، بەشێکی زۆری دانیشتوانی تورکیاش ئەوانەن کە بە هۆکاری جیاجیا وڵاتەکانیان جێهێشتووە ولەم وڵاتە نیشتەجێبوونە.