توێژینه‌وه‌یه‌ك: شه‌ونخوونی و دره‌نگ خه‌وتن مرۆڤ تووشی کارەسات دەکەن

توێژینه‌وه‌یه‌كی ئاماژه به‌وه ده‌كات شه‌ونخوونی و دره‌نگ نووستن په‌یوه‌ندیی به كۆمه‌ڵێك هه‌ڵچوون و تێكچوونی ته‌ندروستیی عه‌قڵی و ڕه‌فتارییه‌وه هه‌یه، كه دوا جار سه‌رده‌كێشن بۆ خۆكوشتن و تاوانی توندوتیژی و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ندان لایه‌نی دیكه‌ی نه‌رێنی.
گۆڤاری دیسكه‌ڤه‌ر (Discover magazine)ـی ئه‌مه‌ریكی كه گۆڤارێكی زانستییه، توێژینه‌وه‌یه‌كی مایكڵ گرانده‌ر، مامۆستای كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی ئه‌ریزۆنا، بڵاو كردووه‌ته‌وه و سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی شه‌ونخوونی و دره‌نگ خه‌وتنی شه‌وانه و ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندیی به كۆمه‌ڵێك هه‌ڵچوون و تێكچوونی ته‌ندروستیی عه‌قڵی و ڕه‌فتارییه‌وه هه‌یه، كه دوا جار سه‌رده‌كێشن بۆ خۆكوشتن و تاوانی توندوتیژی و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ندان لایه‌نی دیكه‌ی نه‌رێنی.
گرانده‌ر له توێژینه‌وه‌كه‌یدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، خه‌و به ته‌نیا شتێك نییه مرۆڤ خۆشی بوێت یاخود سوودی بۆ هه‌یه، به‌ڵكوو پێویستییه‌كی بایۆلۆجییه بۆ ژیانی مرۆڤ و ناكرێت مشت‌ومڕ هه‌ڵناگرێت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ونخوونی و دره‌نگ خه‌وتنی شه‌وانه، كۆمه‌ڵێك هه‌ڵچوون و ئاڵۆزی بۆ مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكیان له ڕۆژدا ئێسكه‌كانی به ئازارن، ته‌نانه‌ت به‌هۆی ئازاری ئێسكی قاچه‌كانییه‌وه ئاسته‌نگ بۆ ڕۆیشتنی ئاسایی دروست ده‌بێت و وه‌ك پێویست ناتوانێت له‌سه‌ر پێ بوه‌ستێت و بڕوات.
گرانده‌ر، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، شه‌ونخوونی و دره‌نگ خه‌وتنی شه‌وانه، كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌خاته سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ، تا ئاستێك له‌گه‌ڵ تووڕه‌یی و بێزاری ڕا دێت و به‌رده‌وام ده‌روون و بیركردنه‌وه‌ی پڕ ده‌بێت له بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی نه‌رێنی و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و تووڕه‌ییه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌تاڵ بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆیشی نه‌چووه سه‌ر، په‌نا ده‌باته به‌ر خۆكوشتن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و زیانبه‌خشه‌كانی دیكه.