پوتین: هیچ خواستێکمان نییە هێرش بکەینە سەر هاوپەیمانی ناتۆ

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، پێویست ناکات وڵاتەکەی وەک دوژمنێک سەیر بکرێت و هیچ ویستێکیان نییە، هێرش بکەنە سەر هاوپەیمانی ناتۆ.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا هیچ ئەجێندایەکەی شاراوە و خواستی ئیمپیریالستی نییە. هەروەها پێویست ناکات بەدوای شتێکی وەک ئەجێندایەکی شاراوە و خواستە ئیمپیریالیستیەکانی ئێمەدا بگەڕێی چونکە بوونی نییە.

هەروەها گوتیشی، "پێویست ناکات ڕووسیا وەک دوژمنێک وێنا بکرێت و بەو کارە ئێوە تەنیا ئازاری خۆتان دەدەن. کەسێک باس لەوە دەکات ڕووسیا دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ناتۆ، ئێوە ئەقڵتان لەدەستداوە و بەم ڕادەیە گەمژەن؟ کێ ئەمەی دروست کردووە؟ ئەمە زۆر بێمانایە."

ئۆکرانیا دووەم گەورەترین وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا، هاوسنوورە لەگەڵ ڕووسیا و بێلارووس، پێشتر چەند جارێک شەڕ لەنێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا روویداوە، ساڵی 2014 شەڕ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە هاتە ئاراوە، بەڵام شەڕی ئێستا سەختترە.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 راپرسی لە لۆگانسک و دۆنێکسک لە سنووری هەرێمی دۆنباس، ئەنجامدرا و سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند کە جگە لە ڕووسیا هیچ وڵاتێکی دیکە دانی پێدا نانێت، گرژیی کەوتە نێوان ئۆکرانیا  و ڕووسیا، ئەو ناوچانە سەر بە ئۆکرانیان و ڕووسیا بە خاکی خۆی دەزانێت.

24/2/2022، سوپای ڕووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد. دەریای رەش، خاڵی ستراتیژیییە بۆ ئۆکرانیا و ڕووسیا، شەڕەکەش زیاتر لە دەوروبەری دەریای ڕەشە.

Fly Erbil Advertisment