هامنۆ هەورامی گۆرانی "بەناز و جوانی" بڵاوکردەوە

K24 – هەولێر:
هونەرمەندی گۆرانیبێژ هامنۆ هەورامی، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "بەناز و جوانی" لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ هامنۆ هەورامی، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو بەرهەمە نوێیەم بەناوی "بەناز و جوانی" لە دابەشکردن و میکس و ماسترینگی پار تەڵاییە و لەلایەن هۆجات غەسیمییەوە کاری دەرهێنان بۆ کلیپی بەرهەمەکەم کراوە.
ئەو هونەرمەندە گوتیشی: ئەوە نوێترین بەرهەمی منە، ویستم بەر لەجەژن پێشکەشی هەوادارە خۆشەویستەکانمی بکەم و چێژی لێ ببینن، سەرەتا ویستم لەجەژن بڵاوی بکەمەوە بەڵام دواتر بڕیاری خۆم گۆڕی و پێش جەژن بڵاوم کردەوە، هیوادارم ئەو بەرهەمە نوێیەم بەدڵی هەموو گوێگرە ئازیزەکانم بێت.
هامنۆ هەورامی خەڵکی ناوچەی هەورامانە و ماوەیەکە دەستی بەگۆرانی گوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی شادییە.