حكومه‌ت 2.5 ترلیۆن دینار قه‌رزداری به‌لێنده‌رانه
حكوومه‌ت پێویستی به 250 مانگه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دڵی قه‌رزاره ، ناوخۆییه‌كانی رابگرێت، به‌تایبه‌تیش به‌ڵێنده‌ران، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریاڕیدا، مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك بۆ به‌ڵێنده‌ران سه‌رف بكات كه بڕه‌كه 10 ملیار دیناره.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و بره پاره‌یه ناتوانێت گرفت و كێشه‌كانی به‌ڵێنده‌ران چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌ڵێنده‌ران خۆیان ده‌ڵێن، تاڕاده‌یه‌ك جووڵه‌یه‌ك ده‌خاته بازاڕه‌وه.
به دابینكردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ به‌ڵێنده‌ران، هه‌ندێكیان دڵخۆشن و به كارێكی باشی ده‌زانن و به‌شێكی دیكه‌شیان به سه‌ره‌تای قۆناغیكی نوێی ده‌زانن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بارگرانی نوێ بۆ سه‌رشانی به‌ڵێنده‌ران، وه‌ك خۆیشیان ده‌ڵێن: "چی بده‌ین به‌كرێ چی بده‌ین به ترێ؟؟".
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه نوێیه‌كه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی به‌ڵینده‌ران، ده‌بێت به‌ڵێنده‌رانی هه‌رێمی كوردستان سه‌بری ئه‌یوبیان هه‌بێت و بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ و 8 مانگ چاوه‌ڕێ بكه‌ن، تاگشت پاره‌كانیان به ته‌واوی له حكوومه‌ت وه‌ربگرنه‌وه.