سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کوتلەی موبادەرە دەکات

K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کوتلەی موبادەرە کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراقیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی چوارشەممە (12ـی حوزەیرانی 2024) لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کوتلەی موبادەرە بە سەرۆکایەتیی زیاد ئەلجەنابی کرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە: لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنەکان کرایەوە.
