لە یۆرۆی 2024 کار بە یاسای کاتی زیاد کراو ناکرێت

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا '' یوێفا '' رەتیدەکاتەوە هاوشێوەی یارییەکانی مۆندیال کاتی زیاد کراو لە دوای خولەکی 90 لە یارییەکانی جێبەجێ بکرێت.

مۆندیالی رابردوو بۆ جاری یەکەم فیفا بڕیاریدا لە کاتی یارییەکان، هەموو خولەکە بە فیڕۆچووەکان لە پاش خولەکی 90 ئەژمار بکرێت، هەر بۆیە هەندێ یاریی هەبوو تاوەکو خولەکی 100 درێژەی هەبوو، بەڵام فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا، رەتیدەکاتەوە لە یۆرۆی 2024 کار بەم یاسایە بکات. ئەم بڕیارەی یوێفا لەلایەن هەڵبژاردە بەشداربووەکانی یۆرۆ پێشوازی لێکراوە.

مۆندیالی رابردوو نابژیوانان هەموو ئەو کاتە زیادەیان هەژمار دەکرد، لە کاتی لێدانی سزا و ئاهەنگێڕان دوای گۆڵ تۆمار کردن و هەروەها پێکانی یاریزانان و گۆڕینی یاریزانەکان.

هەربۆیە هەندێ یاریی تاوەکو خولەکی 100 بەردەوامی هەبوو، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، هەندێ هەڵبژاردە بە لایانەوە یاسایەکی باش بوو و هەندێ هەڵبژاردەش بە پێچەوانەوە.