سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا دەکات
کوردستان
ڕۆژئاوای کوردستان
سووریا
سەرۆک بارزانی
پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا
هەرێمی کوردستان
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا دۆخی کورد لە سووریا و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
ڕۆژی هەینی (14ـی حوزەیرانی 2024) لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا بە سەرۆکایەتیی دکتۆر سەلاح دەروێش، سکرتێری پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی کورد لە سووریا و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی سووریا و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنە ڕەسەنە کوردییەکانی سووریا دووپات کردەوە.