ئەڵمانیا ترسی لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی 40 ساڵی رابردوو هەیە
نزیكه‌ی 40 ساڵه هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی میوانداری یۆرۆ نه‌یتوانیوه ببێته پاڵه‌وان دواینجار، فڕه‌نسا له یۆرۆی 1984 بووه پاڵه‌وان، له‌وكاته‌وه له 9 وه‌شانی له‌سه‌ریه‌ك خاوه‌ن ماڵ نه‌یتوانیوه جامه‌كه به‌رز بكاته‌وه.
یه‌كه‌مین وه‌شانی یۆرۆ له ساڵی 1960 به‌ڕێوه‌چوو له حه‌وت وه‌شانی سه‌ره‌تا سێ جاریان هه‌ڵبژارده‌ی میواندار بووه پاڵه‌وان، له ساڵی 1964 ئیسپانیا و له ساڵی 1968 ئیتاڵیا له‌نێو خاكی خۆی و دواینجاریش فڕه‌نسا له وه‌شانی ساڵی 1984 له‌نێو خاكه‌كه‌ی جامی یۆرۆی به‌ده‌ستهێنا.
له‌وكاته‌وه 9 وه‌شانی دیكه به‌ڕێوه‌چووه و سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كان بوونه‌ته قوربانی وڵاته‌كانیان و نه‌یانتوانیوه ببنه پاڵه‌وان، ته‌نانه‌ت یۆرۆی 2020 كه به‌هۆی كۆرۆناوه دواخرا بۆ ساڵی 2021 زۆرترین یاریی له یاریگه‌كانی ئینگلاند به‌ڕێوه‌چوو ئه‌وه‌ش بوو به شووم بۆ سێ شێره‌كه و یاریی كۆتایی له نێو وێمبڵی ستادیۆم به ئیتاڵیا دۆڕاند.
ئه‌ڵمانیای پاڵه‌وانی سێ وه‌شانی یۆرۆ دواینجار له ساڵی 1996 بووه پاڵه‌وان ئه‌وكاته‌ی له یاریی كۆتایی به دوو گۆڵی ئۆلیڤه‌ر بێرهۆڤ له ئینگلاندی میوانداری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی برده‌وه میوانداری وه‌شانی 2024ـی یۆرۆیه و شوومی خاوه‌ن ماڵ هاتۆته به‌ر ده‌رگای كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی ئالیانز ئه‌رینا یۆرۆ ده‌ستپێبكات، پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌ڵمانیا شوومی 40 ساڵی میوانداره‌كان ده‌شكێنێت یاخود ئه‌ویش هاوشێوه‌ی نۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی رابردوو له‌نێو خاكی خۆی شكست ده‌هێنێت.
