هۆمڵز ماڵئاوایی لە دۆرتمۆند كرد
یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند ماتس هۆمڵێز گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه كۆتایی هات و دۆرتمۆند به‌جێده‌هێڵێت.
بۆرووسیا دۆرتمۆند رایگه‌یاندووه دوای 13 ساڵ یارییكردن له ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان ماتس هۆمڵێز بڕیاریداوه یانه‌كه‌یان جێبهێڵێت.
ماتس هۆمڵز به پێگه‌ی یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو 13 ساڵ درێسی دۆرتمۆندی پۆشیوه و دەشڵێت: بیر له وازهێنان له یارییكردن ناكەمەوە و و وه‌رزی داهاتوو له یانه‌یه‌كی دیكه به‌رده‌وام ده‌بم.
ماتس هۆمڵز له ساڵی 2008 له بایرن میونشنه‌وه په‌یوه‌ندی به دۆرتمۆنده‌وه كرد و تا ساڵی 2016 له‌و یانه‌یه بوو دواتر گه‌ڕایه‌وه بۆ بایرن میونشن و له كۆتایش ساڵی 2019 گه‌ڕایه‌وه دۆرتمۆند و بەشداریی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵیشی كرد.
ماتس هۆمڵزی تەمەن 35 ساڵ، لەگەڵ یانەی بورووسیا دۆرتمۆند بەشداریی لە 508 یاریی كردووە، 38 گۆڵ و 23 ئاسیستی هەیە و حەوت نازناویشی لەگەڵ زەردەواڵەكان بردووەتەوە.
