ئەمشەو لە یاریی كردنەوەی یۆرۆ رێز لە ئەفسانەیەك دەگیردرێت
زاگرۆس نانەكەلی
ڕێكخەرانی یۆرۆی 2024، بڕیاریاندا ئەمشەو لە یاریی كردنەوەی یۆرۆ لە نێوان ئەڵمانیا و سكۆتلاندا ڕێز لە ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی كۆچكردوو فرانز بێكنباوەر دەگرن.
ئەمشەو كاتژمێر 22:00، لە یاریگەی ئالیانز ئارینا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا یاریی كردنەوەی یۆرۆی 2024 لە نێوان ئەڵمانیا و سكۆتلاندا بەڕێوە دەچێت، پێش دەستپێكی یارییەكە بڕیارە خاتوو (هایدی)ـی خێزانی فرانز پیكنپاوەری كۆچكردوو جامی یۆرۆی 2024 بهێنێتە نێو یاریگا.
خێزانی بیكنباوەر بە یاوەری یۆرگن كلینسمان كە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یۆرۆ 1996ـی بەدەستهێنا، هەروەها بێرنارد دێتز كە (یۆرۆ 1980) لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بردەوە، پێش فیكەی دەستپێكی یارییەكە ئامادەی مەراسیمی رێزگرتن لە ئەفسانەی كۆچكردووی ئەڵمانیا بیكنباوەر دەبن.
كلینسمان و دیتز كاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوون كاتێك هەڵبژاردەكە نازناوەكەی بەدەستهێنا، لەكاتێكدا بیكنباوەر كاپتن بوو كاتێك ئەڵمانییەكان یەكەم نازناوی یۆرۆیان لە ساڵی 1972 بەدەستهێنا.
بیكنباوەر ئایكۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بوو، ئەمساڵ لە رێككەوتی 7-1-2024 لە تەمەنی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
