کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەروارد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ هەینی (14ـی حوزەیرانی 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 43
سلێمانی: 38
دهۆک: 40
کەرکووک: 44
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 42
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 28
گەرمیان: 46