ئارسێناڵ مردنی ئەستێرەیەكی پێشووی راگەیاند

كیڤن كامپبێڵی هێرشبەری پێشووی یانەی ئارسێناڵ
كیڤن كامپبێڵی هێرشبەری پێشووی یانەی ئارسێناڵ

یانەی ئارسێناڵ مردنی ئەستێرەیەكی پێشووی بەهۆی نەخۆشییەوە راگەیاند، لە بەیاننامەیەكدا هاوسۆزی و هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادە و هاوڕێیەكانی دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ شەممە، 15 حوزەیرانی 2024، یانەی ئارسێناڵ لە بەیاننامەیەكدا كۆچی دوایی كیڤن كامپبێڵی هێرشبەری پێشووی بەهۆی نەخۆشی راگەیاند.
بە گوێرەی پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانیا، كامپبێڵ لە ماوەی یەك مانگ كتوپڕ نەخۆش كەوتووە، دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە لە تەمەنی 54 ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.
كامپبێڵ لە تەمەنی 18 ساڵی دا پەیوەندی بە یانەی ئارسێناڵ كرد، بۆ ماوەی 10 ساڵ لە ریزەكانی تۆپوەشێنەكانی لەندەن مایەوە، لە كۆی 210 یاری، 55 گۆڵی بۆ گەنەرز كرد.
كامپبێڵ لە كاروانی وەرزشی خۆی پێشتر یاریی بۆ یانەكانی ئێڤەرتۆن، لێستەر سیتی، نۆتێنگهانم فۆڕێست، وێست برۆمیچی ئینگلیزی كردووە و لە 2007 لە یانەی كاردیف سیتی وازهێنانی لە یاریكردن راگەیاند.