لیڤاندۆڤسکی بەشداری یەکەم یاریی یۆرۆ2024 ناکات

رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا

رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا، بەهۆی ئەو پێکانەی لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر تورکیا تووشی بووە، بەشداری یەکەم یاریی هەڵبژاردەکەی لە یۆرۆی 2024 ناکات.

رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا، لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر تورکیا، پێش دەستپێکردنی یۆرۆی 2024 تووشی پێکان بوو، بۆیە میجێل پرۆبێرز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا پشتراستیکردەوە، ئەو یاریزانە بۆ یارییەکەی بەرامبەر هۆڵەندا، لە بڕیاروایە سبەی بکرێت بەشداری ناکات.

راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی پۆڵەندا پشتراستیشی کردەوە، پێکانەکەی لیڤا زۆر قورس نیە، بەڵام بڕیاریانداوە سەرکێشی پێنەکەن و بە دڵنیاییەوە بۆ دووەم یاریی یۆرۆ، بەرامبەر نەمسا ئامادە دەبێت.

هەڵبژاردەی پۆڵەندا لە کۆمەڵەی چوارەمی یۆرۆی 2024، رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و نەمسا و فەرەنسا دەبێتەوە، بڕیارە سبەی لە یەکەم یاریی پاڵەوانێتیەکە رووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا ببنەوە.