برازایەکی پارێزگاری بەزۆر سەپێندراوی کەرکووک تێوەگلاوی گەندەڵییە
دەستەی دەستپاکیی عێراق، بڵاوی کردەوە، چاودێریی تەرخانکردنی دوو موڵکی کەسێکی نزیکی پارێزگاری کەرکووکیان کردووە، بە سەرپێچیکردنی یاسا و بەهەدەردانی پارەی گشتی و زیادەڕەوی لە جێبەجێکردنی دوو پڕۆژە بە تێچووی 400 ملیۆن دینار لە کەرکوک، جگە لە دەستبەسەردا گرتنی پسوولەی ساختە.
نووسینگەی زانیاری و پەیوەندییەکانی حکوومەت ئاماژەی بەوە کرد، سەبارەت بەو دەستبەسەرکردنانەی کە لەلایەن کارمەندانی دەسەڵاتەوە لە کەرکووک بەپێی فەرمانی دادوەری کراون، دەڵێت: تیمی نووسینگەکە کە گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکووک چاودێری ئەوەیان کردووە کە لیژنەی تەرخانکردنی زەوی لە پارێزگاکە و شارەوانییەکە دوو موڵکیان بۆ برازاکەی پارێزگاری کەرکووک تەرخان کردووە بە پێچەوانەی کۆنترۆڵ و ڕێنماییەکان و ئاماژە بەوە دەکات کە لێکۆڵینەوە و پشکنینە ڕەسەنەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی زیاتر لە یەک موڵک بە ناوی ئەوەوە تۆمار کراون.
نووسینگەکە باسی لەوەش کرد، بەشی وردبینی دەرەکیی لە نووسینگەی کەرکووک، زیادەڕەوییەکی لە نرخەکانی بڕگەکانی پشکنینی خەمڵاندن بۆ جێبەجێکردنی دروستکردنی قوتابخانە و یاریگایەکی پێنج یاریزانی لە یەکێک لە گوندەکانی قەزای دوبز ئاشکرا کرد، پێشێلکارییەکانی دیکە لەگەڵ پرۆسەی جێبەجێکردنی ئەو دوو پرۆژەیە بووە، کە تێچووی "393،989250" ملیۆن دینار بووە، ئاماژە بەوە دەکات، کە فەرمانی جێبەجێکردنیان لەلایەن بەشی پلاندانان لە دیوانی پارێزگا بۆ دەرچووە، لە کاتێکدا ئەولەویەتەکانی ئەو دوو پرۆژەیە لە بەشی ژمێریاری دیوانی پارێزگا دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکووک، ستافی فەرمانگەکە ڕایانگەیاندووە، لیژنەی چاککردنەوەی ئامێرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیەکە بە پشتبەستن بە ئیمزا و پسوڵەی ساختەمامەڵەی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان ڕێک خستووە. ڕوونیشیکردەوە، لە ئەنجامی وردبینی و بەدواداچوونی پێویست کە لەلایەن ستافەوە کراوە، دەرکەوتووە، پرۆسەی خەرجکردنی مامەڵەکان دوای ساختەکردنی، ئیمزای ئەندامێکی لیژنەی چاککردنەوە لەسەر مامەڵە ساختەکان کراوە بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت. دەشڵێت، ڕاپۆرتی دەستگیرکردن ڕێکخرابوو و خراوەتە بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتمەندی کەرکووک بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.
