قایمقامییەتی سلێمانی: ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان دەکەین

سلێمانی
سلێمانی

K24 – هەولێر:

سەرۆكی لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی، دەڵێت: هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە کاڵا و شتوومەکەکانیان لەو شوێنانە بکڕن کە فەرمین و مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.

گۆران قادر، سەرۆكی لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24ـدا گوتی: سەردان و بەدواداچوونەکانمان چڕتر دەکەینەوە تا درەنگانی شەو بۆ ئەوەی نرخ لە بازاڕ بەرز نەکرێتەوە، هەروەها لە بۆنە پشووەکانیشدا بەردەوام چاودێری بازاڕ دەکەین.

سەرۆكی لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی، ئاماژەی بەوە دا، هەر دوکاندارێک نرخی کاڵاکان بەرز بکاتەوە ئەوە سزا دەدرێت، هەروەها زیاتر لە 40 لێژنە چاودێری بازاڕ دەکەن.

سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، نزیکەی دوو تۆن نیو چەرەزات دەستی بەسەردا گیراوە، کە ماوەبەسەرچوو بوو، دانرابوو بۆ جەژن لە بازاڕ ساغبکرێتەوە، هەروەها رێگەنادەین هیچ خاوەن دوکانێک بۆنە ئایینی، نیشتمانیی و نەتەوییەکان بقۆزێتەوە و یاری بە نرخی کاڵاکان بکات.

گۆران قادر، گوتی: هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە کاڵا و شتوومەکەکانیان لەو شوێنانە بکڕن کە فەرمین و مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.

Fly Erbil Advertisment