هۆڵەندا یەکەم بردنەوەی لە یۆرۆ 2024 بەدەستهێنا
لە یەکەم یاریی کۆمەڵەی چوارەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا و هۆڵەندا رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا هۆڵەندییەکان بوون توانیان بردنەوە بەدەست بهێنن.
لەم یارییە سەرەتا پۆڵەندییەکان بوون دەستپێشخەرییان کرد و لە خولەکی 16 ئادام بوکسا یەکەم گۆڵی یارییەکەی لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەکەی کرد. بەڵام دوای 13 خولەک هۆڵەندییەکان وەڵامی ئەو گۆڵەیان دایەوە و لە خولەکی 29 گاکپۆ توانی ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکاتەوە.
نیوەی دووەم هەردوو هەڵبژاردە بە تایبەت هۆڵەندییەکان باشتر دەرکەوتن و دوای ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک، فیخۆرست هێرشبەری پرتەقالییەکان کە لە خولی 81 بەشداری یارییەکەی کرد، توانی گۆڵی دووەم و بردنەوەی هەڵبژاردەکەی لە یارییەکە بکات.
بەم شێوەیە هۆڵەندا یەکەم بردنەوەی لە یۆرۆی 2024 بەدەستهێنا، بڕیاریشە رۆژی 21ـی ئەم مانگە، لە دووەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان و لە یاریی لوتکەی کۆمەڵەی چوارەم، رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا ببێتەوە. لە بەرامبەر پۆڵەنداش لە هەمان رۆژ رووبەڕووی هەڵبژاردەی نەمسا دەبێتەوە.