به ڤیدیۆ... ڤینگه‌ر به تێكشكاندنی واتفۆرد فشاره‌كانی كه‌م كرده‌وه
ئارسێناڵ تامی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی چه‌شت
یانه‌ی ئارسێناڵ له گه‌ڕی سێیه‌می پرێمه‌ر لیگ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له واتفۆردی برده‌وه.
له خوله‌كی 9 سانتی كازۆرلا به لێدانی سزا تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌نی به گۆڵێك پێشخست، دواتر ئالێكسیس سانچێز له خوله‌كی 40 ئارسێناڵی كرده خاوه‌نی دووه‌مین گۆڵ، پاشان مه‌سعوود ئۆزیل له خوله‌كی 45 تا تۆڕی واتفۆردی نه‌هه‌ژاند رێگه‌ی به ناوبژیوان نه‌دا فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات.
له گێمی دووه‌م یانه‌ی واتفۆرد تاكه گۆڵی خۆی له یارییه‌كه له خوله‌كی 57 تۆمار كرد و یارییه‌كه‌شی به ئه‌نجامی (1 ـ3) دۆڕاند.