پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرزدەبنەوە

کاریگەری بەرزی پلەکانی گەرما هەفتەیەک بەردەوام دەبێت
کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت: پلەکانی گەرما 50 پلەی سیلیزی تێدەپەرێنن و داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەوە بمێننەوە.
کەشناسیی عێراق دوا ڕاپۆرتی پێشبینیی کەشوهەوای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان کاریگەریی نزمە شەپۆلی گەرما بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنن.
ڕاپۆرتەکەی کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە؛ کاریگەریی ئەم نزمە شەپۆلە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین بکەن.
کەشناسیی عێراق ؛ داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە بەرکەوتنی راستەخۆ بە تیشکی خۆر بپارێزن و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ماڵەوە بمێننەوە.
پێشتریش بەشى پێشبینىی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دۆخی کەشی پێشبینی کراو ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ بڵاوکردەوە کە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نزم دەبێتەوە