پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی

K24 - هەولێر:
بەبۆنەی کۆچی دوایی کوڕە گەورەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ دەکات.
سێشەممە (18ـی حوزەیرانی 2024) سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، " شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕێبەری تەریقەتی قادری ـ کەسنەزانی بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (محەممەد)ـی کوڕتانم پێگەیشت، سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان دەکەم".
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە دا، خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبووی کوڕەکەتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی،
ڕێبەری تەریقەتی قادری ـ کەسنەزانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (محەمەد)ـی کوڕتانم پێگەیشت،
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبووی کوڕەکەتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
18ی حوزەیرانی 2024