فەلاح حەسەن پیرۆزبایی سەرکەوتن لە ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین دەکات
بەناوی سەرۆکایەتی لاوانی سیاسیی ئەورووپا و کۆنگرێسی لاوانی کورد، فەلاح حەسەن پیرۆزبایی لە ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەکات بەبۆنەی دەرچوونی پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا.
سێشەممە (18ـی حوزەیرانی 2024)، فەلاح حەسەن، بەناوی لاوانی سیاسی ئەورووپا و کۆنگرێسی لاوانی کورد، بۆ پیرۆزبایی لە ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین دەکات بەبۆنەی دەرچوونی پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا.
فەلاح حەسەن بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەناوی لاوانی سیاسی ئەورووپا و کۆنگرێسی لاوانی کوردەوە، پیرۆزباییان لە لە ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا کردووە و هیوای سەرکەوتن و دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپای بۆ خواستووە.
فەلاح حەسەن ئاشکرای دەکات، ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین سوپاسی لاوانی ئەورووپا و پشتگیریەکانی کرد، لەهەمان کاتدا سوپاسی کۆنگرێسی لاوانی کوردی کردووە لە دەرەوە کە بۆتە جێگەی ستایش و ڕێز لە ڕووی پێگەیاندنی گەنجانەوە.
فەلاح حەسەن دەڵێت، بە ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاینمان گوت، گەلی کوردستان و حکومەتەکەی سوپاس گوزاری هاوکارییەکانی ئەوانن لە رۆژانی شەڕی داعش بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە بەرامبەردا ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین ڕێز و پێزانینی بۆ گەلی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی نیشانداوە.