پێنتاگۆن بۆ کوردستان24: بوونی پێشمەرگە کاریگەر بووە لە ڕێگریکردن لە تواناکانی داعش
K24 – واشنتن:
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن" ڕایگەیاند، بوونی پێشمەرگە لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کاریگەر بووە لە ڕێگریکردن لە تواناکانی داعش بۆ ئەنجامدانی هێرشە تیرۆرستییەکان کە دەیەک لەمەوبەر بینیمان.
سێشەممە (18ـی حوزەیرانی 2024) پات ڕایدەر، گەتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن" لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان24ـدا گوتی: لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هاوبەشەکانی دیکە لە ناوچەکە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی پێشمەرگەش لەخۆبگرن، تا هەڕەشەکانی داعش بناسرێتەوە و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی بکرێت.
گوتەبێژی پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە دا، بوونی پێشمەرگە لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کاریگەر بووە لە ڕێگریکردن لە تواناکانی داعش بۆ ئەنجامدانی هێرشە تیرۆرستییەکان کە دەیەیەک لەمەوبەر بینیمان، ئەمە نیشاندەری تواناکان و کاریگەری ئەو هێزانەیە کاتێک بەیەکەوە کاربکەن.
ناوبراو گوتیشی: پێداویستی هاوبەشانمان مسۆگەر دەکەین تا داعش نەگەڕێتەوە و بە یەکجارەکەی تێکبشکێت.