تەنێکی نامۆ لە بیابانی نیڤادا دەدۆزرێتەوە
پۆلیسی لاس ڤێگاس تەنێکی نهێنی نامۆی ستوونی لە بیابانی نیڤادا دۆزیەوە، کە بەکارهێنەرانی سۆشیالمێدیا لە ئەمەریکا دەربارەی سەرچاوەکەی بووەتە مشتومڕیان.
ئەم تەنە چوارگۆشە ستوونییە هاوتەریبە، بە تەواوی بە ئاوێنە داپۆشراوە، کۆتایی ئەو هەفتەیە لە ناوچەیەکی بەناوبانگی گەشتیاری دۆزرایەوە، کە نزیکەی کاتژمێرێک لە باکووری لاس ڤێگاسەوە دوورە.
پۆلیس ڕۆژی دووشەممە لە سۆشیالمێدیا پۆستێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا نووستبووی، "زۆر شتی سەیر دەبینین، بەڵام سەیری ئەمە بکەن!".
ئەم تەنە سەیرە لە کۆمەڵێک تەنی دیکە دەچێت کە لە ساڵی 2020ەوە بە شێوەیەکی نهێنی ناوبەناو لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان دەردەکەون.
هەروەها دۆزینەوەی تەنێکی نهێنی لە بیابانی ویلایەتی یوتای ئەمەریکادا، لە ناوەڕاستی ڤایرۆسی "کۆڤید 19"دا سەرنجی میدیاکانی بۆ خۆی ڕاکێشا، دواتر زۆری نەخایاند لە هۆڵەندا، پۆڵەندا، ڕۆمانیا، کەنەدا و بەریتانیا شتی هاوشێوە دەرکەوتن.
ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکانی هەژمارکردنی ئەم تەنە نهێنییانە، ئەو تەنەی نیڤادا وەک تەنە نامۆکانی پێش خۆی کاریگەری لەسەر هەموو جۆرە شیکاری و تیۆرێک هەیە.
بەشێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیالمێدیای ئەمەریکا پێشبینیان دەکرد کە گاڵتەیەک بێت وەک بوونەوەرە ئاسمانیەکان، هەندێکی دیکەش وەکو گەنجینەیەک دەیبینن، گروپی سێیەمیش لە گاڵتەجاڕی زیاتر بە هیچی دیکە نازانن.