ئەو گۆڕانكارییەی لە دوای یەكەمین بەشداریكردنی كریستیانۆ لە یۆرۆ لە جیهان روویداوە
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداریی شەشەمین پاڵەوانێتی یۆرۆی كرد و بووە تاكە یاریزان لە مێژوودا لە كاروانی وەرزشی خۆیدا بەشداریی 100 خولەك یاریكردن بكات.
20 ساڵ لەمەوبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ جاری یەکەم بەشداریی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2004 کرد، ئەو کات تەمەنی كریس 19 ساڵ و کەم کەس هەبوو مێسی بناسێت، لەو کاتە تاوەکو ئێستا زۆر شت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
ئەو کاتەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار بەشداری یۆرۆی 2004 کرد ، جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگلاند و کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی ئیسپانی، تەمەنیان تەنها یەک ساڵ بوو.
کلیان ئێمباپێ هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا تەمەنی تەنها پێنج ساڵ بوو و لامین یامال ئەستێرە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنا هێشتان لەدایک نەبووبوو، کاتێک رۆناڵدۆ بەشداری یەکەم یۆرۆی کرد.
ئەو کاتەی کریستیانۆ بە درێسی ژمارە 17 بەشداری یەکەم یۆرۆی کرد، لیۆنێل مێسی هیچ ناوبانگێکی نەبوو، ئەوكات كە ساڵی 2004 بوو مێسی یەکەم یاریی بە درێسی بارسێلۆنا کرد.
کاتێک كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری یەکەم یۆرۆ کرد، هێشتا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تیکتۆک و ئینستاگرام و تویتەر بوونیان نەبوو، فەیس وکیش ئەو ساڵ ئاهەنگی یەکساڵەی گێڕا، بەگشتی تەکنەلۆژیا وەکو ئێستا پێشکەوتوو نەبوو، تەنانەت مۆبایلی ئایفۆن بوونی نەبوو و سەردەمی نۆکیا 3310 بوو.
دوای بیست ساڵ هەموو ئەو کەسانە گەورە بوون و تەکنەلۆژیا پێشکەوت و نزیکە ئایفۆن شازدەش دەردەچێت و رۆناڵدۆش بەشداری شەشەمین یۆرۆی کرد.
