ئەڵمانیا وەکو یەکەم هەڵبژاردەی گەیشتە قۆناغی 16ـی یۆرۆ

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا - یۆرۆ 2024
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا - یۆرۆ 2024

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا میوانداری یۆرۆ 2024، لە گەڕی دووەمی پاڵەوانێتیەکە رووبەڕووی هەنگاریا بووەوە و یارییەکەشیان بە ئەنجامی 2-0 بردەوە و گەیشتنە قۆناغی شازدە.

میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، دوای بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر سکۆتلاند لە یەکەم یاریی، ئەمجارەیان لە گەڕی دووەم و لە پێناو مسۆگەر کردنی بلیتی قۆناغی 16، لە یاریگای MHPArena لە شاری شتوتگارت، رووبەڕووی هەڵبژاردەی هەنگاریا بونەوە و بردنەوەیان بەدەستهێنا.

جەمال موسیالا یاریزانە لاوەکەی مانشافت، لە خولەکی 22 توانی یەکەم گۆڵی یارییەکە بکات، ئەو یاریزانە دووەم گۆڵیشی لە پاڵەوانێتیەکە کرد و هەروەها بووە دووەم یاریزانی خوار تەمەن 22 ساڵ، لە دوو یاریی سەرەتای یۆرۆ سەرکەوتوو بێت لە گۆڵ کرد.

نیوەی یەکەم بە تاکە گۆڵەکەی جەمال کۆتایی هات. نیوەی دووەم لە خولەکی 67 ئیلکای گوندوگان توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی هەنگاریا بهەژێنێت و ئەنجامەکەی یەکلایی کردەوە.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای میواندار، وەکو یەکەم هەڵبژاردە گەیشتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر کرد. ئەڵمانیەکان لە سێیەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان رۆژی 23 ئەم مانگە رووبەڕووی سویسڕا دەبێتەوە.

ئیلکای گوندۆگان پیاوی یاریی ئەڵمانیا و هەنگاریا
ئیلکای گوندۆگان پیاوی یاریی ئەڵمانیا و هەنگاریا
ئەنجامی یاریی ئەڵمانیا و هەنگاریا
ئەنجامی یاریی ئەڵمانیا و هەنگاریا