زیاتر لە 20 گوللـە تۆپ لە ماڵێکی بەغدا دۆزرایەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، لەکاتی تێکدانی ماڵێک لە بەغدا 24 گوللـە تۆپ لە باخچەی ماڵەکەدا دۆزراوەتەوە.
سەرچاوە ئەمنییەکە بە مێدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند، فەرمانبەرێکی حکوومەت خانوویەکی چۆڵکراوی لە ئافرەتێک لە شەقامی ئەلمونەزەمە لە ناوچەی عامریە لە بەغدا کڕیووە، کاتێکیش هەوڵیداوە خانووەکە بە ئامێری حەفارە بڕووخێنێت، بۆ ئەوەی دووبارە دروستی بکاتەوە، سەری سوڕماوە کە 24 گوللـە تۆپی نەمسایی لە ژێرەوەی باخچەی خانووەکە بینی.
ئاماژەی بەوەشکرد، خاوەنی خانووە نوێیەکە هێزە ئەمنییەکانی لێ ئاگادار کردووەتەوە، ئەوانیش هاتوون بەبێ هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو گوللـە تۆپەکانیان لابردووە.
