به رۆكێت هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئامه‌د
K24 – هه‌ولێر
به رۆكێت هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئامه‌د له ناوچه‌ی ره‌زان، كه زیانی گیانی نه‌بووه.
میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند به چوار رۆكێت هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه و ئامانجیشی خاڵێكی پشكنینی پۆلیس بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه قوربانی لێ بكه‌وێته‌وه. هه‌رچه‌نده میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه باس له بوونی بریندار له‌م هێرشه‌دا ده‌كه‌ن.
هه‌ر به پێی میدیاكانی توركیا هه‌ر چوار رۆكێت له شوێنێكی چووڵ له نزیك فڕۆكه‌خانه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، كه به‌هۆی پارچه‌كانییه‌وه، هه‌ندێ له جامه‌كانی فڕۆكه‌خانه شكاون و هێزێكی پۆلیس بۆ ناوچه‌كه به‌ڕێكرا و رێگه‌كانی به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌یان داخست.