د.ئەحمەد ئەنوەر قەڵغانی دەستپاکی بە د.فرانسیس ڤالێریان بەخشی

K24 – هەولێر:
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ستراتیجیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
هەینی (21ـی حوزەیرانی 2024) لە چوارچێوەی بەشداری لە 21ـەمین کۆنفرانسی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کە لە وڵاتی لیتوانیا بەڕێوە دەچێت، د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و د.فرانسیس ڤالێریان، سەرۆکی رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی دەستەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی خستەڕوو، هەروەها تیشکی خستە سەر ستراتیجی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کە ئێستە لە هەرێمی کورستاندا جێبەجێ دەکرێت.
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نێوانیان، د.ئەحمەد ئەنوەر قەڵغانی دەستپاکی بە د.فرانسیس ڤالێریان بەخشی.
كۆنفرانسی شەفافییەتی نێودەوڵەتی به بهشداریی سێ ههزار كهس له 100 وڵاتی جیهان له لیتوانیا بهڕێوه دهچێت. شاندێكی دهستهی دهستپاكی ههرێمی كوردستانیش به فهرمی لهو كۆنفرانسهدا بهشدارن كه له (18 تاوەكوو 21ـی حوزهیرانی 2024) بۆ ماوهی 3 ڕۆژ بهردهوام دهبێت.
کۆنفرانسی شەفافییەتی نێودەوڵەتی یەکەمین کۆڕبەندی جیهانی دوو ساڵەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە لەلایەن ئەنجوومەنی شەفافییەتی نێودەوڵەتی ڕێکدەخرێت، ساڵانه نزیکەی 1500 ئەکتەری حکوومەت، کۆمەڵگەی مەدەنی، گەنجان، میدیا و ئەکتەرەکانی دیکە تێیدا بەشدارن.
ئەمساڵ 21ـەمینی كۆنفرانسهكه لەلایەن کۆماری لیتوانیا به ناونیشانی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە جیهانییەکان، وەستانەوە بۆ یەکپارچەیی بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا باس لە کاریگەرییەکانی حوکمڕانی دژە گەندەڵی دەکرێت کە چەندین هەڕەشەی جیهانیی بەیەکەوە گرێدراون لهوانه ململانێ، گۆڕانی کەشوهەوا، پاشەکشەی دیموکراسی، مەترسی لە تەکنەلۆژیای نوێ کە ئاسایشی جیهانی و خۆشگوزەرانی مرۆڤایهتیان تێکداوە.