وەزیری دەرەوەی قەتەر: بەردەوامین لە نێوەندگیریی نێوان حەماس و ئیسرائیل

محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر
محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر

محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا  گفتوگۆی بنیاتنەریان لەگەڵ حەماس سەبارەت بەڕێککەوتن و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان کردووە.

ڕاشیگەیاند، هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی گونجاو کە لە پێشنیازەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئاگربەست نزیک بێت.

ئەو سەرۆکوەزیرانە دەڵێت، "ئێمە بەردەوامین لە هەوڵە نێوەنگیرەکانمان بەبێ دابڕان، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دیداری بنیاتنەرانەمان لەگەڵ بەرپرسانی حەماس هەبووە بۆ بەیەک گەیاندنی ناکۆکییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست".

محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی دەشڵێت، دانوستانەکانمان بەردەوامە بەڵام هێشتا نەگەیەشتووین بە چوارچێوەیەکی کاریی هاوبەش کە بەتەواوی نزیک بێت لەوەی سەرۆکی ئەمەریکا. هەرکات زانیمان گەیشتووینە چوارچێوەیەکی گونجاو، پەیوەندی بە ئیسرائیلیەوە دەکەین.