بەغدا.. کاتەکانی دەوامی فەرمی وەزارەتەکان دیاری کران

K24 – هەولێر:
ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، لەسەر ڕاسپارەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەهۆی گەرماوە تەواوی کاژمێرەکانی دەوامی فەرمی کەم کردەوە.
ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە دەوامی فەرمانبەران لە بەغدا 6 کاتژمێر دەبێت، سبەینێش ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە تا 29ـی ئاب بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگه‌یاندووه، دەوامی فەرمی وه‌زاره‌ته‌كه لە کاتژمێر 6ـی بەیانی دەست پێ دەکات و لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ کۆتایی دێت.
هەروەها دەوامکردن لە وەزارەتی داد لە کاتژمێر 7:30ـی بەیانی دەست پێ دەکات تا 12:30 بەردەوام دەبێت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە بە پاسی حکوومی هاتووچۆ دەکەن، سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی کە بە پاسی حکوومی هاتوچۆ ناکەن دەوامیان لە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ کۆتایی دێت.
وەزارەتی پەروەردە کاتی دەوامی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی لە کاتژمێر 7 بەیانییەوە دەستپێدەکات و لە کاتژمێـر 1ـی پاشنیوەڕۆ کۆتایی دێت.
ڕۆژی شه‌ممه (22ـی حوزه‌یرانی 2024)، ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و به لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونه‌وه‌ی پلەکانی گەرما، بڕیار درا به كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی ده‌وامی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت جگه له به‌غدای پایته‌خت، به شێوه‌یه‌ك كاتی ده‌وام له كاتژمێر 7ـی به‌یانی ده‌بێت بۆ 1ـی دوای نیوه‌ڕۆ.
ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پارێزگارەکان دەسەڵاتیان پێ دراوە کە دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگه حکومییەکاندا ڕابگرن، بە فەرمانگە ناوەندییەکانیشەوە کە سەر بە قایمقامیەت نین کە لە پارێزگاکانیاندا کار دەکەن لەو ڕۆژانەی پلەکانی گەرما دەگاتە (50) پلەی سەدی یان زیاتر.
به گوێره‌ی ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کە به‌پێی ڕێنماییه ئاماژهبۆكراوهكان، ده‌وام به‌م شێوه‌یه له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 23ـی حوزه‌یران ده‌ست پێ ده‌كات و تاوه‌كوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه 29ـی ئابی 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت.