بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین: ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆر ماسی هەبووە

بەرێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین
بەرێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین

بەڕێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆر ماسی هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەرێوبەرایەتیی سامانی ماسی پلانی هەیە، ڕاوی ماسی ڕێک بخاتەوە بەجۆرێک هەموو کەس ناتوانێ بەئارەزووی خۆی ماسی ڕاو بکات.

یەکشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2024، بەڕێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا ئێمە لەسەر ئەرکی خۆمان بووین و لە خزمەت هاووڵاتییانی دەڤەرەکەدا بووین، لەسەر زۆربەی ڕاوچییان بوو پێنج ڕۆژی قەدەغەی ڕاوەماسی درێژ کرایەوە، چونکە لە ڕۆژانی جەژندا ماسییەکانیان بۆ نەدەفرۆشرا.

بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، "ئەمساڵ بە باشترین شێوە سامانی ماسی دەڤەری ڕاپەرینمان پاراستووە".

گوتیشی: "ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆر ماسی هەبوو، بەڵام لەکاتی قەدەغە کردنی ڕاوی ماسی، ژمارەیەکی زۆر ڕاوچی گیراون و سەرپێچیی ڕێنماییەکانیان دەکرد وماسییان ڕاو دەکرد. لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان کراوە، بەڵام بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 126 سەرپێچیکار لەسەر ڕاوی ماسی دەستگیرکرابوون، ئەمساڵ ژمارەکە بۆ 64 کەس کەمی کردووە".

بەرێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین ڕاشیگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ، بەرێوبەرایەتیی سامانی ماسی پلانی هەیە ڕاوی ماسی ڕێکبخاتەوە بەجۆرێک هەموو کەس ناتوانێ بەئارەزووی خۆی ڕاوی ماسی بکات، بەڵکو دەبێ مۆڵەتی ڕاوی هەبێت.

Fly Erbil Advertisment