ئەمشەو چارەنوسی کۆمەڵەی یەکەمی یۆرۆ 2024 یەکلایی دەبێتەوە

یۆرۆ 2024
یۆرۆ 2024

لە کۆمەڵەی یەکەمی یۆرۆ 2024 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گەیشتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر کردووە، دووهەڵبژاردەی دیکەی ئەم کۆمەڵەیە سویسڕا و سکۆتلەندا و کێبڕکێی لەسەر بلیتێکی دیکەی ئەم کۆمەڵەیە دەکەن.

هەڵبژاردەی سویسرا پلەی دووەمی کۆمەڵەی یەکەمی یۆرۆ 2024ـی گرتووە، ئەو هەڵبژاردەیە خاوەنی 4 خاڵە و بە یەکسانبونیش ئەمشەو بەرامبەر ئەڵمانیا، بلیتی قۆناغی داهاتوو مسۆگەر دەکات. بە پێچەوانەوە ئەگەر لەم یارییە بدۆڕێت ئەو کاتە لەوانەیە چارەنوسی بکەوێتە مەترسی، لەبەر ئەوەی سکۆتلاندی رکابەری، ئەوانیش چانسێکی باشیان هەیە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.

لەلایەکی دیکەوە سکۆتلاند سێیەمی کۆمەڵەی یەکەم، ئەگەر مەبەستی بێت سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، دەبێت چاوەڕێ دۆڕانی سویسرا بکات و هەروەها ئەوانیش بە بردنەوەیەکی گەورە، واتە بە جیاوازییەکی زۆر بردنەوە بەدەست بهێنن، لەبەر ئەوەی جیاوازی گۆڵەکانیان لەگەڵ سویسرا زۆرە.

هەرچی هەڵبژاردەی هەنگاریایە ئەو هەڵبژاردەیە دوای دوو دۆڕانی لەسەر یەک، هیچ چانسێکی بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو جامی نەتەوەکانی ئەوروپا نەماوە و ئەو هەڵبژاردەیە پێشوەختە ماڵئاوایی کردووە.