سیپان شێروانی: وەزارەتی دارایی عێراق شکستی هێناوە لە ئیدارەدانی دارایی گشتی

سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

K24 – هەولێر:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق گوتی: حکوومەتی عێراق نەیتوانیوە بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ بودجەی سێ ساڵی پەسەندکراودا بکات.

سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق شکستی هێناوە لە ئیدارەدانی دارایی گشتی وڵات.

ناوبراو دەشڵێت: بەهۆی درەنگکەوتنی پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە حکوومەتی عێراق ناتوانێت پرۆژەکانی جێبەجێ بکات.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، حکوومەتی عێراق نەیتوانیوە بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ بودجەی سێ ساڵی پەسەندکراودا بکات.

پێشتریش قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێلی دووەمی، چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک لەژێر ناوی (پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و داهاتووی عێراق)، ڕایگەیاندبوو، عەقڵیەت و کولتووری بەڕێوەبردنی وەزارەتی دارایی عێراق زۆر دژە فیدراڵییە

ئاماژەی بەوە دابوو، ڕاستە یاسای بودجە پەسند کراوە، بەڵام کاتێ وەزارەتی دارایی عێراق مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا نانێرت سوودی پەسەندکردنی بودجەکە بۆ ئێمە چییە؟.