به ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان، نهێنی ته‌مه‌ن درێژی ئاشكرا ده‌كات
24 ساڵ پێش ئێستا گۆڕی بۆ ئاماده‌كراوه
K24 – هه‌ولێر
هاووڵاتییه‌كی ئه‌ندۆنیسیا 145 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه و به ئاشكرا كردنی نهێنی ته‌مه‌نی درێژی خۆی، ته‌نیا ئاره‌زووی مردن ده‌كات كه 24 ساڵ پێش ئێستا گۆڕی بۆ ئاماده‌كراوه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی فه‌رمی، موباح گۆسۆ له ساڵی 1870 له دایكبووه كه به ته‌مه‌نترین پیاوی جیهانه، كه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی و نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی ده‌ژیت، پاش ئه‌وه‌ی كه 10 منداڵ و چوار ژنی مردوون كه دوا ژنی له ساڵی 1988 مردووه.
ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانی راست بن، به ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهانه كه پێشتر ژنێكی فه‌ره‌نسی به 122 ساڵ به به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكراوه به ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان بووه.
پیاوه‌كه به میدیایه‌كی وڵاته‌كه‌ی گوتووه: "ته‌نیا ده‌مه‌وێت بمرم، نه‌وه‌كانم هه‌موویان سه‌ربه‌خۆن".
سوریانتۆ نه‌وه‌ی به ته‌مه‌نترین پیاو ده‌ڵێت له ساڵی 1992 شوێنێ ناشتنی باپیریان ئامادە كردووە، كه 24 ساڵ پێش ئێستا بووه و له كناری گۆڕی كورهكانییهتی.
.

ئاشكرابوونی به ته‌مه‌نترین مرۆڤی سه‌ر زه‌وی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بهڵگهنامهكهی پێشتڕاست بكرێته، له كاتێكدا كه دوو كه‌سی تریش هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌ن كه هیچ به‌ڵگه‌كه‌یان نییه كه ته‌مه‌نیان پشڕاست بكاته‌وه، هاووڵاتییه‌كی نیجریا به ته‌مه‌نی 171 ساڵ و هاوڵاتییه‌كی ئه‌سیوپیا به ته‌مه‌نی 163 ساڵ تۆماركراون.
نه‌وه‌ی موباح گۆسۆ ئه‌وه‌شی گوتوه كه باپیرهكهیان زیاتر گوێ له رادیۆ ده‌گرێت، چونكه چاوه‌كانی بۆ سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن زۆر لاوازن.
له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی دواییدا، به كه‌وچك خواردنی پێ ده‌ده‌ن و ده‌شۆن كه زۆر بێ هێز بووه.
مباح گۆسۆ سه‌باره‌ت به نهێنی ته‌مه‌ن درێژی خۆی ده‌ڵیت: " رێگه‌كه‌ی ته‌نیا ئارامگرتنه"