ڕۆژگار جه‌عفه‌ر: ئه‌وانه‌ی به ڤیزای گه‌شتیاریی سه‌فه‌ری حه‌جیان كردبوو له خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌ش بوون

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی شاندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر، كه هۆكار بوون بۆ حه‌جی گه‌شتیاریی؛ ده‌شڵێت، هه‌موو ئه‌و حاجییانه‌ی كه به ڤیزای گه‌شتیاریی سه‌فه‌ریان كردبوو، له خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بێبه‌ش بوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2024، ڕۆژگار جه‌عفه‌ر، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی شاندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌م ساڵ، تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جیاواز له ساڵانی ڕابردوو، بۆ ئه‌م ساڵ هه‌وڵی دا باشترین و زۆرترین خزمه‌ت به حاجییانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ڕۆژگار جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جۆراوجۆر بوون به‌تایبه‌ت ته‌ندروستیی، گواستنه‌وه، سه‌رپه‌رشتیاریی كارگێڕیی، خواردن و شوێنی مانه‌وه و ڕێنمایی و چه‌ندانی دیكه‌یش.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی شاندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌م ساڵ باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌موو ئه‌و حاجییانه‌ی دیكه كه به ڤیزای گه‌شتیاریی سه‌فه‌ریان كردبوو، له‌و خزمه‌تگوزارییانه بێبه‌ش بوون.
ناوبراو گوتیشی، هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر، كه هۆكار بوون بۆ حه‌جی گه‌شتیاریی.
ڕۆژی دووشەممە (24ـی حوزەیرانی 2024) نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: حاجییەكەی هەرێمی کوردستان بە ناوی (فاتح جەبار ستار) کە دانیشتووی شاری سلێمانییە و ئەمساڵ بە ڕێگەی فەرمی لە رێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە حەجی كردووە، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە هۆتێل گیانی سپاردووە.
نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد: ژمارەی حاجییە کۆچکردووەکانی هەرێمی کوردستان لە وەرزی حەجی ئەمساڵ بۆ 31 حاجی بەرزبووەوە کە دوو حاجییان بە ڕێگەی فەرمی و 29 حاجی بە ڤیزای ساڵی گەشتی سعوودیەیان کردبوو بۆ حەجکردن.
ڕۆژی یەکشەممە (23ـی حوزەیرانی 2024) فەهد عەبدولڕەحمان، وەزیری تەندروستیی سعوودیە ڕایگەیاند: لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا، هەزار و 301 حاجی گیانیان سپاردووە و هۆکاری سەرەکیشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە ئەو حاجییانە بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر تیشکی خۆردا بەپێ ڕۆیشتوون.
ئەو بەرپرسە سعوودیە باسی لەوەشکردووە: ڕێژەی 83%ـی ئەو حاجییانەی کۆچی دواییان کردووە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا، ڕێگەپێدانی فەرمییان نەبووە بۆ حەجکردن.
ڕۆژی (21ـی حوزەیرانی 2024) نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی بەشێک هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقافیان جێبەجی نەکرد و بە ڤیزای ساڵی گەشتیان بۆ سعودییە کرد بەداخەوە هەر ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە حاجییان و بێسەروشوێنبوونی چەندانی دیکە. ئاشکراشیکرد: دوای هاتنەوەی تەواوی حاجییان بۆ هەرێمی کوردستان، لێژنەیەکی لێکۆلێنەوە پێکدەهێنرێت لەسەر ئاستی وەزارەتی ئەوقاف بە بەشداریی داواکاری گشتیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤیزای ساڵی خەڵکیان بردووەتە حەج.
ڕۆژی شه‌ممه (15ـی حوزه‌یرانی 2024) دەستەی گشتیی ئامار لە سعوودیە ڕایگەیاند: کۆی گشتیی ژمارەی حاجییان بۆ ئەمساڵ ملیۆنێک و 833 هەزار و 164 حاجییە، کە لەو ژمارەیەدا ملیۆنێک و 611 هەزار و 310 حاجی وڵاتانی دەرەوەی سعوودیەن و 221 هەزار و 854 حاجی هاووڵاتی و نیشتەجێی سعوودیەن.
بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی سعوودیەیان کردووە، لە کاتێکدا، کۆی ژمارەی حاجییانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە دەگاتە 33 هەزار و 690 حاجی و لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە، چوونەتە سعوودیە.