ئیتاڵیا لەبەردەم چارەنووسێكی نادیار
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا له دوایین یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان رووبه‌رووی كرواتیا ده‌بێته‌وه و دەیەوێت بە بردنەوە بۆ قۆناخی 16ـی یۆرۆ سەربكەوێت، سپالێتی راهێنەری ئیتاڵیا رایدەگەیەنێت هەندێك یاریی لە ناوت دەبەن.
ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا له دواین یاریی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یۆرۆی 2024 رووبه‌رووی كرواتیا ده‌بێته‌وه، ئیتاڵیا به سه‌ركه‌وتن و دۆڕانێك به كۆكردنه‌وه‌ی سێ خاڵ خانه‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی گرتووه، كڕواتیاش دۆڕانێك و به‌رامبه‌ربوونێكی هەیە و له خانه‌ی چواره‌م و كۆتایی دێت.
لوسیانۆ سپالێتی راهێنه‌ری ئیتاڵی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لەو یارییە هەموو شتێك ئەگەری روودانی هەیە، دەشڵێت: هەندێك یاریی دروستت ده‌كه‌ن و هه‌ندێ یارییش له‌ناوت ده‌به‌ن، ئه‌وكاته‌ی ئه‌م یاریزانانه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان بینی زانیم ده‌توانین پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز دروست بكه‌ین و ئامانجێكی گه‌وره‌شمان هه‌یه.
سپالێتی گوتیشی: له‌م یارییه پێویسته قه‌ره‌بووی یاریی رابردوو بكه‌ینه‌وه، چونكه به‌راستی به‌رامبه‌ر ئیسپانیا هه‌نگاوێك هاتینه دواوه، هه‌موو وڵاتێك ده‌توانێت 20 یاریزان كۆبكاته‌وه و یاریی بكه‌ن، له سه‌ره‌تاوه كاتێك ئه‌و یاریزانانه‌م بانگهێشت كرد ده‌مانزانی ئه‌گه‌ری رووداوی هه‌موو شتێك هه‌یه، بۆیه زۆر ئاسوده‌م، دڵنیام كڕواتیا ده‌یه‌وێت هێرش بكات و زوو گۆڵ بكات، به‌ڵام ئێمه‌ش نامانه‌وێت دانیشین و ده‌مانه‌وێت زۆرترین یاریی له‌نێو یاریگه‌ی ئه‌وان بكه‌ین، هەڵبەت بۆ به‌رامبه‌ربوونیش ناچینه یاریگه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به‌هه‌مان شێوه‌ی دوو یاریی رابردوو به شێوازی هێرشبه‌ری یاریی بكه‌ین و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین.