لە دوای هەر راهێنانێك نامەیەك بۆ یاریزانەكانی دەنێرێت
هەڵبژاردەی ئیسپانیا قۆناخی شازده‌ی یۆرۆی مسۆگه‌ر كردووه و رووبه‌رووی ئه‌لبانیا ده‌بێته‌وه، له مێژوودا ئیسپانیا یه‌ك جار هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆی بردووه‌ته‌وه.
ئەمشەو كاتژمێر 22:00 ئیسپانیا و ئەلبانیا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، ئیسپانیا به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ خانه‌ی یه‌كه‌می گرتووه و سه‌ركه‌وتنیشی بۆ قۆناخی شازده مسۆگه‌ر كردووه، ئه‌لبانیاش یه‌ك خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی سێیه‌م دێت به بردنه‌وه له‌م یارییه هیواكانی بۆ قۆناخی داهاتوو زیندوو ده‌بێته‌وه.
دی لافۆنت: ئەم یارییە بۆ ئێمە زۆر گرینگە
دی لافۆنت راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بە به ئاسووده‌یی ده‌چنه ئه‌م یارییه و ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر بردنه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن، دەشڵێت: ئه‌مه كۆتا یاریی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌بێت و له پاش ئه‌م قۆناخه هیچ شوێنێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان نامێنێت.
راهێنەری ماتادۆرەكان گوتیشی: ئێستاش رێگه‌یه‌كی زۆر دوورمان له پێشه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئاستی ئیسپانیای ساڵی 2008 تاوه‌كو 2012 كه هه‌موو شتێكیان به‌ده‌ستهێنا، له به‌رامبه‌ر ئه‌لبانیا ئامانجمان سه‌ركه‌وتنه، پێویسته به‌رده‌وامی به ئاسته به‌رزه‌كه‌مان بده‌ین و چه‌ند یاریزانێكیش هه‌لی یارییكردنیان ده‌بێت، له دوای سه‌رجه‌م راهێنانه‌كان نامه بۆ یاریزانه‌كان ده‌نێرین و سوپاسیان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێیان ده‌ڵێین پێویسته باشتر بن چونكه به‌راستی هه‌لی گه‌شه‌كردنیان زۆره.
لافۆنت دەشڵێت: لامین یامال ته‌مه‌نی شازده ساڵه، به‌ڵام ئێمه ده‌مێكه ده‌یناسین، به‌راستی شۆكی كردووین، زۆر به خێرایی گه‌شه ده‌كات، له كه‌سێكی شازده ساڵ ناچێت، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین پارێزگاری لێبكه‌ین و ئاگا‌داری ده‌كه‌ینه‌وه كاتێك له لوتكه‌یت پێویسته چی بكات، كاتێكیش ده‌كه‌وێت ئێمه یارمه‌تی ده‌ده‌ین، هێشتا رووی راسته‌قینه‌ی چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كمان نه‌بینیوه، ده‌كرێت له قۆناخی دووه‌مه‌وه بزانین چ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به‌ربژێرێكی به‌هێزه.