خۆسێلۆ داوایەكەی ئانچیلۆتی ڕەتكردەوە
خۆسێلۆ، یانەی ریال مەدرید جێدەهێڵێت و دوای كۆتایی هاتنی یۆرۆی 2024 بە گرێبەستێك بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی بە خولی قەتەرییەوە دەكات.
خۆسێلۆ وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن لە یانەی ئیسپانیۆلەوە روویكردە ریال مەدرید لەگەڵ ئەم یانەیە نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگای بردەوە و لە كۆی 49 یاری، 17 گۆڵ و 3 ئاسیستی كرد.
بە گوێرەی رۆژنامەی ماركا، خۆسێلۆ بڕیاری داوە بەهۆی هاتنی ئێمباپێ و ئێندریك ریزەكانی ریال مەدرید جێبهێڵێت، سەرەڕای ئەوەی كارڵۆ ئانچیلۆتی داوای لێكرد بوو لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام خۆسێلۆی 34 ساڵ بڕیاری داوە ئەزموونێكی نوێ لە دەرەوەی ئەورووپا تاقی بكاتەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ناوداری بازاری گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرای كردووە خوسێلۆ بە گرێبەستێك بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ یانەی غەڕافەی قەتەری گەیشتووەتە رێككەوتن.