کەرکووك.. سیناریۆکان لە تەوافوقەوە بۆ حکوومەتی زۆرینە گۆڕاون

شاری کەرکووک
شاری کەرکووک

K24 – کەرکووک:

بڕیاربوو ڕاستەوخۆ لە دوای جەژنی قوربان ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان دیار نییە کۆبوونەوەکە کەی دەکرێت، سیناریۆکان لە تەوافوقەوە بۆ حکوومەتی زۆرینە گۆڕاون.

حەسەن مەجید، سەرۆکی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئومێدەوارین لایەنە کوردییەکان یەک دەنگ بن و بەیەکەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بکەن، هەروەها یەکێتی تا ئێستە بەربژێرانی خۆی بۆ پۆسەتەکە یەکلا نەکردووەتەوە.

بڕیاربوو ڕاستەوخۆ لە دوای جەژنی قوربان ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان دیار نییە کۆبوونەوەکە کەی دەکرێت، سیناریۆکان لە تەوافوقەوە بۆ حکوومەتی زۆرینە گۆڕاون و هەندێک لایەن لە هەوڵدان بەو ئاراستەیە حکوومەتی خۆجێیی پێک بهێنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەسەر بنەمای بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکان لە حکوومەتی خۆجێیی هەڵبژاردن کراوە، پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە سەرناگرێت.

لای خۆیەوە عەزام حەمدانی، سەرکردە لە هاوپەیمانی عەزم بۆ کوردستان24 گوتی: هەندێک لایەن بە دیاریکراوی بەشێک لە کورد، لە هەوڵی ڕازیکردنی بەشێک لە عەرەبەکانن بۆ پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینە و دابەشکردنی پۆستی پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگا لەنێوانیان، ئەمەش دەبێتە هۆی دورخستەوەی پێکهاتەی تورکمان.

لە لایەکی دیکەوە ئەحمەد ڕەمزی کۆپرلوو، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، دەڵێت: لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان سوورین کە دەبێت پۆستەکان دابەشی سەر پێکهاتەکان بکرێت و نابێت هیچ پێکهاتە و لایەنێک فەرامۆش بکرێت، بۆ ئەمەش یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە ھۆكاری دروستكردنی بەربەست دەزانین.

زیاتر لە شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك تێدەپەڕێت، بەڵام وەک ئەوەی هەڵبژاردن نەکرابێت بارودۆخی شارەکە جگە لە کورد بە قازانجی پێکهاتەکانی دیکەیە.

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل