ئێرانییەکی سوێدی کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاوە مان لە خواردن دەگرێت

ئەحمەد ڕەزا جەلالی
ئەحمەد ڕەزا جەلالی

هاوسەری ئەحمەد ڕەزا جەلالی، مامۆستای زانکۆی ئێران کە ڕەگەزنامەی سوێدیشی هەیە، لە تاران بە تاوانی سیخوڕیی کردن سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە دەڵێت، هاوسەرەکەم دووبارە مان لە خواردن دەگرێت.

فیدا مەهرانیا، هاوسەری ئەحمەد ڕەزا جەلالی ئاشکرای کرد، هاوسەرەکەی پێی گوتووە تاکە ڕێگا بۆ ئەوەی دەنگی بە جیهان بگات ئەوەیە، مان لە خواردن بگرێت.

لە 15ـی حوزەیران، یوهان فلودیرۆس، دیبلۆماسی لە نوێنەرایەتیی یەکێتی ئەورووپا لە تاران ئازاد کرا، دوای ئەوەی لە نیسانی 2022 دەستبەسەر کرا بێ ئەوەی هۆکارەکانی بزاندرێت، هاوکات دەستبەسەرکردنی سەعید عەزیزی لە تشرینی دووەمی 2023، بەرامبەر ئازادکردنی حەمید نوری، بەرپرسی پێشوو لە بەندیخانەیەکی ئێران کە لە وڵاتێکی ئەسکەندەنافیا سزای بەندکردنی هەتاهەتایەی بۆ دەرچووە.

بەڵام ئەو مەرجانە جەلالی ناگرێتەوە کە سزای لە سێدارەدانی لە ساڵی 2017بۆ دەرکراوە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ بەرژەوەندیی ئیسرائیل، لە کاتێکدا ئێران ترسی هەیە لە جێبەجێکردنی بڕیاڕەکە.

لە 19ـی حوزەیران ئەحمەد ڕەزا جەلالی نامەیەکی دەنگی لەڕێگەی دامەزراوەیەکی میدیایی بۆ سەرۆک وەزیرانی سوێد ئۆلف کریسترسۆن ناردووە، و تێیدا داوای لێکردووە وەک تۆمەتبارێک ڕوونکردنەوە بدات کە ئایا دەستبەرداری بووە.

فیدای هاوسەری جەلالی کە پزیشکە، ئاشکرای کرد، جەلالی باری تەندروستی و جەستەی بەرگەی ئەوە ناگرێت مان لە خواردن بگرێت کە ڕەنگە ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی، دووپاتیشی کردەوە، حکوومەتی سوێد هەموو هەوڵێکی دەدات بێ مەرج جەلالی ئازاد بکات.