شێروان شه‌مێرانی: هاتنی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له قه‌ته‌ره‌وه بۆ عێراق ده‌نگۆیه‌كه دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان

شاره‌زایه‌كی سیاسیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، قه‌ته‌ر هیچ جۆره فشارێكی نه‌خستووه‌ته سه‌ر سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس؛ ده‌شڵێت، هاتنی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له قه‌ته‌ره‌وه بۆ عێراق، ده‌نگۆیه‌كه و دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه 25ـی حوزه‌یرانی 2024، شێروان شه‌مێرانی، شاره‌زای سیاسیی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هه‌وڵی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ په‌لكێشكردنی عێراق بۆ ناو شه‌ڕی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس په‌یوه‌ندیی به دوو حاڵه‌ته‌وه هه‌یه، كه یه‌كێكیان لایه‌نی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراقه كه پشتگیری له فه‌ڵه‌ستین، غه‌ززه و حه‌ماس ده‌كات، یه‌كێكی دیكه‌یش په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندیی دێرینی نێوان عێراقییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌تایبه‌ت كه بۆ زیاتر له 40 ساڵی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شێروان شه‌مێرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاتنی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له قه‌ته‌ره‌وه بۆ عێراق، ده‌نگۆیه‌كه و دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی نێوان عێراق و فه‌ڵه‌ستین ناتوانن ڕاسته‌وخۆ به‌شداری شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس بكه‌ن، به‌ڵكوو به‌شدارییه‌كه‌یان ته‌نیا له ڕێگه‌ی درۆنه‌كانه‌وه ده‌بێت.
ناوبراو گوتیشی، قه‌ته‌ر هیچ جۆره فشارێكی نه‌خستووه‌ته سه‌ر سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس تاوه‌كوو وڵاته‌كه به جێ بهێڵن، چونكه تا ئێسته حه‌ماس له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه جۆو بایدن بۆ ئاگربه‌ست ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ئیسرائیل له به‌رانبه‌ردا ئاماده نییه شه‌ڕ ڕابگرێت.
له ڕاپۆرتێکدا ڕۆژنامەی زە ناشیۆناڵ لە زاری پەرلەمانتارێکی عێراق بڵاوی کردووتەوە، مانگی ڕابردوو سەرکردەکانی عێراق ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆ بەغدا.
ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، سەرجەم زانیارییەکانی لەو پەرلەمانتارە وەگرتووە کە هاوکات سەرکردەی پارتێکی سیاسییە و پرسی لەخۆگرتنی سەرکردەکانی حەماس لەلایەن عێراقەوە کۆبوونەوەی سێقۆڵیی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس و نوێنەرانی هەردوو حکوومەتەکانی عێراق و ئێران گفتوگۆی لەسەر کراوە.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەگەر هەیە ئێران خۆی بەرپرسیارێتیی پارێزگاریی لە سەرکردەکانی حەماس و نووسینگە و کارمەندەکانی لە بەغدا، بگرێتە ئەستۆ. هەروەها تیمی ئەمنی و لۆجستی سەر بە حەماس بۆ سەرپەرشتیی هەنگاوەکانی گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس لە قەتەرەوە بۆ عێراق سەردانی بەغدایان کردووە.
هەر لە مانگی ڕابردوودا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەنگاوەکان بەوردی لەلایەن محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیسماعیل هەنییە گفتوگۆی دەربارە کراوە، بەڵام لەنێو سیاسییەکانی عێراق کۆ دەنگییەک لە سەر گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس بۆ بەغدا نییە. چونکە، بەشێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی عێراق نایانەوێت بەم هەنگاوە ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەمەریکا زیاتر قوڵ بکرێتەوە، بەڵام بڕیار بڕیاری حکوومەتەو پاشگەزبوونەوەی نییە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زە ناشیۆناڵ، لەم مانگەدا بزووتنەوەی حەماس نووسینگەی خۆی لە بەغدا کردووتەوە کە محەممەد حافی سەرۆکایەتی دەکات و بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا نووسینگەیەکی ڕاگەیاندنیش هەر لە بەغدا بکەنەوە.