سکالۆنی فریادڕەسەکەی ئەرجەنتین

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین بووەتە فریادڕەسی ئەرجەنتینییەکان و ئەوەی چەندین ساڵە ئاواتی بۆ دەخوازن، ئەو پیاوە بۆی هێنانەدی.
راهێنەرەکەی ئەرجەنتین دوای 36 ساڵ چاوەڕوانی توانی مۆندیال بگەڕێنێتەوە ئەرجەنتین و خەونی مێسی و هەوادارانی بکاتە راستی.
ئەرجەنتین بە راهێنەرایەتی لیۆنێل سکالۆنی:
- ساڵی 2020 بەبێ دۆڕان
- ساڵی 2021 بەبێ دۆڕان
- ساڵی 2022 تەنیا یەك دۆڕان بەرامبەر سعوودیە
- ساڵی 2023 تەنیا یەك دۆڕان بەرامبەر ئۆرۆگوای
- ساڵی 2024 تا ئێستا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە
ئامارەکانی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین:
- 73 یاریی راهێنەری ئەرجەنتین بووە
- 52 یاریی بردووەتەوە
- 15 یاریی یەکسانبووە
- 6 یاریی دۆڕاندووە
نازناوەکانی ئەرجەنتین لەگەڵ سکالۆنی:
- پاڵەوانی مۆندیال 2022
- پاڵەوانی کۆپا ئەمەریکا 2021
- پاڵەوانی فینالیسما 2022
- وەك یەکەم هەڵبژاردە گەیشتووەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمەریکای2024
- ریزبەندی یەکەمی جیهانی هەڵبژاردەکان
لیۆنێل سکالۆنی ئەرجەنتینی تەمەنی 46 ساڵە و لە ساڵی 2018 بووەتە راهێنەری تانگۆ، ساڵی 2022 خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵی وەرگرتووە.