دانیمارک بە شێوازێکی سەیر گەیشتە قۆناغی 16ـی یۆرۆ

هەڵبژاردەی دانیمارک
هەڵبژاردەی دانیمارک

هەڵبژاردەی دانیمارک دوای یەکسانبونەکەی بەرامبەر سێربیا، لە دوایین یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ 2024، توانی بلیتی قۆناغی 16ـی پاڵەوانێتیەکە بەدەست بهێنێت.

لە کۆمەڵەی سێیەمی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای 2024، کێبڕکێیەکی دژوار لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی دانیمارک و سلۆڤەینیا کرا، ئەویش لە پێناو بەدەستهێنانی بلیتی قۆناغێ 16، دواجار هەڵبژاردەی دانیمارک بوو توانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بلیتی ئەو قۆناغە بەدەست بهێنێت.

هەردوو هەڵبژاردە لە کۆمەڵەی سێیەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، هەموو شتێکیان یەکسانبوون، خاوەنی سێ یەکسانبوون بوون و هەروەها دوو گۆڵیان تۆمار کرد و دوو گۆڵیان لێ کرا، بە کورتی هەموو شتێکیان یەکسان بوو و کارتە زەردەکانیشیان، بە گوێرەی یاساکانی یوێفا، هەر کاتێک هەڵبژاردەکان هەموو خاڵەکانیان هاوبەش بوون، ئەو کاتە ئەنجامەکانیان لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ دەکرێتە پێوەر.

هەردوو هەڵبژاردەی دانیمارک و سلۆڤینیا لە کۆمەڵەی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆ2024 لە یەک کۆمەڵە بوون، دانیمارک وەکو پێشەنگ و سلۆڤینیاش وەکو دووەمی کۆمەڵەکە سەرکەوت، یەکەم پێوەری یوێفا لە کاتی یەکسانبوونی هەموو شتەکان یارییەکانی رووبەڕوویە، لە پاڵاوتنەکان دانیمارک لە یاریی یەکەم یەکسانبوو و لە یاریی دووەم توانی بە ئەنجامی 2-1 لە سلۆڤینا بباتەوە.

بردنەوەی دانیمارک لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ 2024 بووە هۆی ئەوەی ئەو هەڵبژاردەیە، قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ 2024 تێپەڕێنێت و بلیتی قۆناغی 16 بەدەست بهێنێت.

Fly Erbil Advertisment