رێگای گەیشتنی عێراق بۆ مۆندیالی 2026

هەڵبژاردەی عێراق لە دوایین یاریی پاڵاوتنەكان بەرامبەر ڤێتنام
هەڵبژاردەی عێراق لە دوایین یاریی پاڵاوتنەكان بەرامبەر ڤێتنام

تیروپشكی قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 راكێشرا عێراق كەوتە كۆمەڵەی دووەم، یەكەمین یاریشی لەم قۆناغە بەرامبەر هەڵبژاردەی كوێت دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27 حوزەیرانی 2024، لە شاری كوالالامپوری پایتەختی مالیزیا تیروپشكی قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 راكێشرا، 18 هەڵبژاردەی كیشوەری ئاسیا بەسەر 3 كۆمەڵەدا دابەش كران.
هەڵبژاردەی عێراق كەوتە كۆمەڵەی دووەم، شانبەشانی كۆریای باشوور، ئورن، عومان، فەڵەستین و كوێت یاریی دەكات، بەمەش عێراق یەكەمین یاریی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال لە رۆژی 5/9/2024 لە نێو یاریگەی بەسرەی نێودەوڵەتی بەرامبەر عومان دەبێـت.
كۆمەڵەی یەكەم پێكهاتوون لە هەڵبژاردەكانی ئێران، قەتەر، ئۆزبەكیستان، ئیمارات، قیرغستان و كۆریای باكوور.
كۆمەڵەی سێیەم: ژاپۆن، ئوسترالیا، سعوودیە، بەحرێن ـ چین و ئیندۆنیسیا.
یەكەم و دووەمی هەریەكێك لەم گرووپانە راستەوخۆ بۆ مۆندیالی 2026 سەردەكەون، دووەم و سێیەمەكان دابەش دەبنە سەر دوو كۆمەڵە، یەكەمەكان راستەوخۆ بۆ مۆندیال سەردەكەون. دووەمەكانیش رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە و براوەیان دەچێتە پلەی ئۆف رووبەڕووی یەكێك لە هەڵبژاردەی كیشوەرەكانی دیكە دەبێتەوە.
لە مۆندیالی 2026 كە بە هاوبەشی ئەمریكا، كەنەدا و مەكسیك میواندارییان كردووە بۆ یەكەمجار بە بەشداریی 48 هەڵبژاردە یارییەكان بەڕێوە دەچن، كیشوەری ئاسیا 8 كورسی و نیوی بۆ تەرخان كراوە.

هەڵبژاردەی عێراق
هەڵبژاردەی عێراق